5 شوێنی بەقاچاغبردنی نەوت لەدیالە دەستی بەسەردا گیرا

ئەمنی
  • 23-05-2022, 23:55
  • +A -A

    بەغداد _INA 
    شانەی  ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستبەسەرداگرتنی 5 شوێنی بەقاچاغبردنی نەوت لە دیالەی ڕاگەیاند
    شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی  عێراق (INA) کەوتوە ڕاگەیاند : "بە مەبەستی دەسگیرکردنی قاچاغچییەکانی بەرهەمی نەوتی و بۆ  پاراستنی سامانی گشتی، هێزێکی ئەمنی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و پۆلیسی وزەو بەشی پشکنین لەکۆمپانیای بەرهەمە نەوتییەکانی دیالە دەستی بەسەر پێنج شوێنی بەقاچاغبردنی نەوتدا گرت"
    وتیشی: "ڕێوشوێنی یاسایی پێویست گیراوەتە بەر و دەست بەسەر تانکەکانی ناو ئەو شوێنانەدا گیراون، هەروەها کەلوپەلی دیکە کە لە ئۆپەراسیۆنی قاچاغیکردندا بەکارهاتوون"