كەشوهەوا.. لە سبەینێوە دابەزینی پلەكانی گەرما دەست پێدەكات

ناوخۆ
  • 22-05-2022, 10:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە، دەستەی كەشناسی عێراق كەش و هەوای رۆژانی داهاتووی راگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی دەكات دابەزینی پلەكانی گەرما لە سبەینێوە دەستپێبكات.
    لەراگەیەندراوێكی دەستەی كەشناسی عێراق، كەكۆپیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ دوو شەممە، تۆزاوی دەبێت لەگەڵ هاتنی شەپۆلی خۆڵبارین لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باكوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم لە بەشە شاخاویەكانی و تۆزاوی دەبێت لەگەڵ ڕوودانی شەپۆلی خۆڵبارین لە بەشەكانی تر، هەروەها پلەكانی گەرما، بە چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزێت.”
    ئاماژەی بەوەشكردووە "لەگەڵ بوونی شەپۆلی خۆڵبارین لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەشوەوای رۆژی سێشەممە هەر بەتۆزاوی دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور سامالَ و چەند ناوچەیەك تۆزای دەبێت لەگەڵ روودانی شەپۆلی خۆڵ لە چەند شوێنێك، هاوكات پلەكانی گەرماش بەرز دەبێتەوە".
    هەروەها هاتووە "كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە ساماڵ و تۆزاوی دەبێت، پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا."
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "كەش و هەوای وڵات بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ خۆڵبارینی سووك لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، هاوكات پلەكانی گەرما لە بەشی ناوەڕاست و باشوور نزیك دەبنەوە لە رۆژی پێشوو، لە كاتێكدا كەمێك بەرزتر دەبێت لە رۆژی پێشوو لە ناوچەكانی". بەشی باكووری وڵاتەكە”.
    لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و دووشەممە و كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینە ڕوو: