نەورۆز لە شوڕتەی پاڵەوانی خولی عێراقی بردەوە

وەرزش
  • 21-05-2022, 18:59
  • +A -A

     بەغداد _INA 
    یانەی شوڕتە كە بەم دواییە نازناوی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی بەدەست هێنا، بە ئەنجامی 2-3 لەگەڵ یانەی نەورۆزی هاوتاكەی دۆڕا.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە، تیپی ئەلقیساڕە بە ئەنجامی 2-3 دۆڕا بە هاوتاكەی نەورۆز،لە یارییەكەدا كە لە یاریگای نێودەوڵەتی ئەلشەعب لە قۆناغی 32ی خولی نایابی عێراق بەڕێوەچوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد، لە خولەكی 9دا یانەی شوڕتە لە رێگەی یاریزان  عەلی یوسفەوە زوو گۆڵەكەیان تۆماركرد، لە خولەكی 18 ئاسۆ رۆستەم گۆڵی یەكسانی بۆ نەورۆز تۆمار كردەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد، یانەی شوڕتە گۆڵی دووەمیان لەڕێگەی یاریزان عەبدولمەجید ئەبوبەكرەوە لەخولەكی 45 تۆماركرد، لەكاتێكدا لەهەمان خولەكیانەی نەورۆز لەرێگەی یاریزان محەممەد سامی ئەنجامەكەی دووبارە یەكسان كردەوە، یانەی نەورۆز بەوەش نەوەستا،كاتێك لە خولەكی (73) لەرێگەی یاریزان  وگۆڵكاری یانەی نەورۆز  ئاسۆ رۆستەم ،گۆڵی سێیەم وسەركەوتنی بۆ یانەی نەورۆز تۆماركرد،یانەی نەورۆز توانی لەم گەڕە سوپڕایزێك  وئەنجامێكی چاوەڕوان نەكراو بۆ خۆی وهاندەرانی تۆماربكات.