مۆسکۆ وێرانکردنی بارە گەورەکانی چەکی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا ڕادەگەیەنێت

جیهانی
  • 21-05-2022, 15:48
  • +A -A

    وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ڕووسیا بە مووشەکی دوور و درێژ، بارێکی گەورەی چەکی نێردراوە لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە باکوری ڕۆژئاوای ئۆکرانیا تێکشکاند
    ئەو وەزارەتە وتیشی: "هێزەکانی وەک بەشێک لە بارگەیەکی گەورەی چەک و کەلوپەلی سەربازی کە لەلایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپاوە لە نزیک وێستگەی هێڵی شەمەندەفەری مالین لە ناوچەی زێتۆمیر نێردراون، موشەکی دوور و درێژی کالیبەریان تێکشکاند. 

    سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی فەرەنسی