هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەهای هاواریەکانی خۆی بۆ هێزەئەمنیەکانی عێڕاق ئاشکرادەکات

جیهانی
  • 15-05-2022, 15:57
  • +A -A

    بەغداد/INA 
    هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە بەهای ئەوهاوکاریانەی ڕاگەیاند کەپێشکەشی هێزەعێڕاقیەکانی کردوون لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا.
    لە بەیاننامەیەکی هاوپەیماناندا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدووداچوونی بۆکردووە وتی کەهێزی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی هێزی پۆڵایین زیکەی ٢١٩ ملیۆن دۆلاری وەک هاوکاری پێشکەش بە هێزەکانی عێڕاق وسوریا کردووە لە چارەگی یەکەمی ئەمساڵدا ئەویش لەمیانەی بەرنامەی ئەمریکی بۆ داراییکردن دژ بە داعش،
    هەروەها وتی کەبەرنامەی ئەمریکی بۆ ڕاهێنان و داراییکردنی بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرنەمەیەکە دووساڵ بەردەوام دەبێت بۆ مسۆگەرکردنی هەڕەسهێنان بەداعش .
    هەروەها ڕوونیکردەوە کە بەرنامەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لەساڵی ٢٠١٤ هەیە و تاکو ئێستا٫٩ ٨ ملیار دۆلارهاوکاری پێشکەش کردووە کە ئەم هاوکاریانە لەخۆدەگرێت : ەرجی گواستنەوەی کەلوپەل و تەقەمەنی وچەک و زریپۆش و تانک و ئامێری بەرزکەرەوەو ئەمبوڵانس و بارهەڵگرو تانکەری سووتەمەنی و ئاو و وێستگەی ڕادیۆو ڕاداری ئاسمانی .