پۆلیسی كابوول: تەقینەوە لە مزگەوتێكی شاری كابوولی پایتەختی ئەفغانستان ڕووی دا

جیهانی
  • 13-05-2022, 02:30
  • +A -A

    پۆلیسی كابوول  رایگەیاند نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتی نوێژی هەینیدا تەقینەوە لە مزگەوتێكی شاری كابوولی پایتەختی ئەفغانستان ڕووی دا و بەهۆیەوە كوژرا و بریندار هەیە.
    گوتەبێژی پۆلیسی كابوول خالید زەردان ڕایگەیاند: تەقینەوەكە لەنێو مزگەوتی ئەیووب سابڕ لە شاری كابوولی پایتەخت ڕوویداوە. ئاژانسی (ئاماج نیوز)ی ئەفغانی بڵاوی كردەوە.
    زانیارییە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە تا ئێستا تەرمی 3 كەس دۆزراوەتەوە، لەگەڵ دەیانی تر كە بریندار بوون‌.
    سەرچاوە : روسیا ئەلیوەم