خەلیفە بن زاید سەرۆكی میرنشینە ئیمارات كۆچی دواییكرد

جیهانی
  • 13-05-2022, 02:16
  • +A -A

    جاودێریكردنی-INA
    ئاژانسی هەواڵی ئیمارات ئەمڕۆ هەینی، كۆچی دوای سەرۆكی ئیمارات، شێخ خەلیفە بن زەید، رایگەیاند.
    ئاژانسی هەواڵی ئیمارات بڵاویكردەوە، وەزارەتی كاروباری سەرۆكایەتی پرسە و سەرەخۆشی لە گەلی ئیمارات دەكات بە هۆی كۆچی دوایی شێخ خەلیفە بن زاید ئالنهیان، سەرۆكی دەوڵەت، كە ئەمڕۆ هەینی (13ی ئایار كۆچی دواییكرد.
    بەو هۆیەوە لە ئیمارات ئاڵای وڵات هێنرایە خوارەوە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا.
    هەروەها دەوام لە وەزارەت و دامەزراوەكانی ئیتیحادی ئیمارات و میرنشینەكانیدا بۆ ماوەی سێ رۆژ راگیرا.