كۆتایی خولێكی راهێنەرایەتی بۆ پێشخستنی كیك بۆكسینگ

وەرزش
  • 5-05-2022, 13:42
  • +A -A

    بەسڕا - INA   
    لەپارێزگای بەسڕا كۆتایی بەخولێكی ڕاهێنانی داوەر  یاری كیك بۆكسینگ هات، كە بەناوی خولی كۆچكردووی عەرەب حوسێن عەلی جاسب  بوو.
    ئەحمەد ڕەحیم نعمە، ڕێكخەری ڕاگەیاندنی فیدراسیۆنی كیك بۆكسینگ بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA) گوت: وانە وتنەكانی دانیشتنی ناوبژیوانی لە هۆڵی داخراوی یانەی نەوتی بەسرە بەڕێوەچوو و زیاتر لە 20 كەس بەشداریان كرد،لەنێوان یاریزان وراهێنەر و داوەر.
    نعمە، وتیشی: فیدراسیۆنی كیك بۆكسینگی ناوەندی عێراق ئەم خولانە ڕێكدەخات بۆ ئەوەی ئاستی یارییەكە باشتر بكرێت و ئەنجامە دیارەكان لە بەشداری دەرەكی داهاتوو مسۆگەر بكەن.