غازی باكوور ئامادەكارییەكانی چڕكردۆتەوە بۆ خولی زۆرانبازی عێراق

وەرزش
  • 5-05-2022, 13:23
  • +A -A

    كەركوك -  INA - مەهدی ئەلڕەبحاوی
    یانەی زۆرانبازی غازی باكوور بەردەوامە لەئامادەكارییەكانی بۆ پاڵەوانێتی یانەی عێراق كە هەفتەی داهاتوو لەبەغدا بەرێوەدەچێت.
    سنۆر ئازاد ڕاهێنەری زۆرانبازی غازی  باكوور ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراق ( INA) ی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكان بەردەوامن بۆ بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی یانەی عێراق كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە بەغدا ئەنجام بدرێت و لەبەر ڕۆشنایی ئەنجامەكان یاریزانەكان هەڵدەبژێرن بۆ ریزی هەڵبژاردەی عێراق بۆ بۆنە نێودەوڵەتییەكان لە بەشدارییەكانی داهاتوو.
    ئازاد، وتیشی: یانەی غازی باكوور چەندین یاری دۆستانە لەگەڵ یانەی سەوڕە ئەنجامداوە لە قارەمانێتیدا كردووە كە یەكێكە لە یانە باشەكانی عێراق بۆ ئەوەی بزانین تیمەكەمان پێش چوونە ناو پێشبڕكێكە چەند ئامادەیە.
    ئازاد، وتیشی: غازی باكوور  زۆرانبازەكانی غازی باكوور هەر یەك لە زۆرانباز شەهاب حازم بە 55 كیلۆگرام و ئەیوب ئەحمەد بە 60 كیلۆگرام و مورتەزا دەهام بە 63 كیلۆ گرام و محەمەد قاسم بە 73 كیلۆ گرام و غەزوان عەبدولقادر بە 77 كیلۆ گرام  و ئەحمەد مەحمود بە كێشی 87 كیلۆگرام..