ئەمڕۆ پێنج یاری لەگەڕی 30 خولی نایاب بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 5-05-2022, 10:47
  • +A -A

    بەغداـ INA
    لەگەڕی (30) ی خولی نایابی عێراق ، ئەمڕۆپێنجشەممەبەپێنج یاری لەیاریگای بەغداو پارێزگاكان بەرێوەدەچێت.
    لەیاریگای خۆی لەبەغدا ، یانەی سناعە میوانداری  یانەی دیوانیەی دەكات  لەكاتژێر 3:15 خولەكی ئێوارە، هاوكات  و لە هەمان كاتدا یانەی زاخۆ خاوەن  یاریگا و هاندەر میوانداری نەوتی بەسرای دەكات.
    هەروەها یانەی مینا لە كاتژمێر 5:30ی ئێوارە  میوانداری یانەی نەورزۆ دەكات،یانەی نەوتی وەسەت  كاتژمێر 7:30ی شەو رووبەڕووی یانەی كارەبا دەبێـتەوە .
    یانەی قوە جەوییە لە یاریەكە لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب  لە كاتژمێر 10:00ی شەو رووبەڕووی یانەی تەڵەبە دەبێتەوە.