هەڵبژاردەی باسكەی نیشتمانی كۆتایی بەكەمپەكەی دهۆك هێنا

وەرزش
  • 30-04-2022, 10:39
  • +A -A

    بەغداـ INA
    هەڵبژاردەی باسكەی نیشتمانی لە پارێزگای دهۆك كۆتایی بە كەمپی مەشق وراهێنانی خۆی هێنا.
    نوسینگەی زانیاری فیدراسیۆنی باسكەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA) پێی گەیشتووە، هاتووە: هەڵبژاردەی باسكەی عێراق  كۆتایی بە كەمپی مەشق و راهێنانی هێنا كە ماوەی 10 ڕۆژە  بەردەوام بوو،بۆ دابەش بوون بۆ دوو یەكەی مەشق وراهێنان،بەیانیان و ئێواران،كە كەمپی مەشق و ڕاهێنانەكە ناوخۆیی بوو لە پارێزگای دهۆك ، راهێنەر توانیویەتی لەماوەی ئەم دە رۆژە خاڵە نەرێنی وئەرێنییەكانی هەڵبژاردەكە بدۆزێتەوە و دەست نیشانی بكات.
     بەپێی راگەیەندراوەكە محەمەد نەجار ڕاهێنەری هەڵبژاردەی باسكەی عێراق  دەڵێت: هەلبژاردەكەمان هەنگاوی لە ڕێگەی ڕاست دانا و سودێكی زۆرمان لە كەمپەكە وەرگرت بۆ ئەوەی خاڵەكان بخەینە سەر پیتەكان،لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: تیمەكە دوای پشووی جەژنی ڕەمەزانیش دەست بە یەكەی ڕاهێنانی خۆی دەكات لە هۆڵی شەعب.