هەڵبژاردەی تۆپی سەرمێزی پاڕائۆڵۆمپی بەشداری لەپاڵەوانێتیی نێودەوڵەتی ئوردن دەكات

وەرزش
  • 28-04-2022, 20:53
  • +A -A

    بەغدا INA   
    لیژنەی نیشتمانی پارالۆمپی عێراقی بڕیاریداوە بەشداریكردنی هەڵبژاردەی پاراِئۆلۆمپی عێراق لە یانەی نیشتمانی كە لە عەمانی پایتەختی ئوردن بەڕێوەدەچێت.
    هیشام سەلمان بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی لیژنەی پاراِئۆلۆمپی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەڵبژاردەی پاڕائۆلۆمپی بەشداری لەپاڵەوانێتیی یانەی نیشتمانی دەكات كە لە عەممانی ئوردن لە (14) بۆ (23) مانگی ئایار بەرێوەدەچێت.
    ئەلسەلمان، وتیشی: شاندی عێراق كە لەپاڵەوانیەتیەكەدا بەشدارن لە 11 كەس پێكدێت لەنێوان ڕاهێنەرێك و یاریزانێك و خانمە یاریزانە.
    شاندەكە پێك هاتووە لە دوو راهێنەر،جەمال جەلال و محەمەد عەبدولحەمید و یاریزان عەلی عەبدولئەمیر و مونتەزەر فاروق و حەسەن حەمزە و عەبدولڕەحمان حیكمەت و مستەفا غانم و هەروەها خانمە یاریزانانەكان پێك هاتووە لە نەجلە عیماد و زەینەب حەسەن  وهەدیل عەلی و رسل فازڵ.