باڵیۆزی بەریتانیا بەرنامەیەكی نوێ بۆ پشتیوانكردنی عێراق رادەگەیەنێت

بەدواداچوون و ڕاپۆرت
  • 25-04-2022, 13:55
  • +A -A

    بەغداد –  INA

    مارك برایسۆن ڕیچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لەعیراق ئەمڕۆ دووشەممە، دەستپێكردنی بەرنامەیەكی نوێی ڕاگەیاند بۆ پشتیوانیكردنی عێراق بۆ بەهێزكردنی سیستمی نیشتمانی بۆ رێكخستنی خێزانی و هەروەك ئامادەیی وڵاتەكەی دەربڕی بۆ كاركردن لەگەڵ عێراق بۆ هەمەجۆركردنی ئابووریەكەی.
    باڵیۆزی بەریتانیا سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: پێكهێنانی حكومەتی نوێ و كەسایەتی و پێكهاتەكانی بابەتێكی گرنگە كە پێویستە لایەنە عێراقییەكان لەناو خۆیاندا چارەسەر بكەن، وتیشی: هیوادارم بە زووترین كات پێكبهێنرێت.
    راشیگەیاند: گەلی عێراق پێویستی بەحكومەتێك هەیە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەو تەحەدیاتە ئابووریی و كۆمەڵایەتی و ئەمنییە درێژخایەنەی كەڕووبەڕووی دەبێتەوە، وتیشی:  بەریتانیا بەپەرۆشە بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق و كاركردن بەهاوبەشی لەگەڵ حكومەتی نوێ بۆ یارمەتیدانی بنیاتنانی عێراقێكی بەهێزو كاریگەرو بەرپرسیار كەخزمەتی هەموو هاووڵاتیان بكات.
    تەئكیدیشیكردەوە: بەریتانیا بەپەرۆشە بۆ كاركردن لەگەڵ حكومەتی نوێ بۆ زیاتر پەرەپێدانی شەراكەتی ستراتیژیمان و فراوانكردنی هاوكاری و بەشداریكردنمان لەچەندین سێكتەردا لەوانە كاركردن بۆ كەمكردنەوە و وەڵامدانەوە بە كاریگەرییەكانی گۆڕانی ئاووهەوا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: حكومەت بۆ پێكهێنانی لەسەر بنەمای هەڵبژاردنەكانی ئۆكتۆبەری 2021 ڕووبەڕووی گرفتەكانی وەك پاراستنی وزە و پێداویستیەكانی ئاو و هەمەچەشنكردنی ئابووری دەبێتەوە.
    وتیشی: ئابووری عێراق توانای بەهێزكردنی هەیە بەڵام ڕووبەڕووی تەحەدای سەرەكی دەبێتەوە، لەوانە گۆڕانی كەش و هەوا، زیادبوونی دانیشتوان و پشتبەستنی قورس بە نەوت, وئاشكراشیكرد: سەرچاوە مرۆییەكان و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان پێویستیان بە چاكسازی بەپەلەی ئابووری هەیە بۆ پەرەپێدانی كەرتی دارایی و پێشخستنی ژینگەی بازرگانی و پەرەپێدانی كەرتی تایبەت،و وتیشی: ئەمە دەبێتە مایەی دڵنیابوون لە توانای ئابووری وڵات و دروستكردنی دەرفەتی كاری زیاتر.
    سەبارەت بەقەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، باڵیۆزی روسیا رایگەیاند: كۆی گشتی بازرگانی لە كاڵا و خزمەتگوزارییەكانی نێوان بەریتانیا و عێراق نزیكەی 650 ملیۆن پاوەنە لە ساڵێكدا، وتیشی: بەشی بازرگانی بەریتانیا لەباڵیۆزخانەكەمان كاردەكات بۆ بەرزكردنەوەی شارەزایی و زانیاری بەریتانی بۆ یارمەتیدانی ئابووری و خۆشگوزەرانی عێراق.
    هەوەرك باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، سەبارەت بە بواری سەربازیش بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: ئێمە لە ئێستادا كار لەسەر گرێبەستی بەرگری دەكەین بۆ پشتگیریكردنی توانای دژە تیرۆری عێراق، وەك بڵاوكردنەوەی كەلوپەلی دژە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، یان بە دابینكردنی كەلوپەل بۆ یارمەتیدانی پاراستنی سنوورەكانی عێراق, و هەروەها پشتیوانیكردنی عێراق بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەكانی سایبەر.
    سەبارەت بە جەنگی روسیاو ئۆكرانیا، ریچاردسۆن رایگەیاند: ئەنجامە مرۆییەكانی هێرشە ناڕەوا و ئەنقەست و بەربەرییەكانی ڕووسیا لە دژی دەوڵەتێكی دیموكراتی دەسەڵاتدار ڕۆژانە دەبینرێن، وتیشی:  زۆربەی وڵاتانی جیهان لە ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی ڕوسیادا یەكڕیزن، وەك بینیمان 141 وڵات نوێنەرایەتی فراوانی ڕای جیهانی دەكەن، وتیشی: ئەوەی ڕوسیا كردوویەتی و ئەوەی دەیكات كارێكی نائەخلاقی و نایاساییە.