بەغدا_(INA)
لە 15یەمین كۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەدا ئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێكی دەركرد
لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن نوسینگەی رایگەیاندنی سەرۆك وەزیرانەوە هاتووە: "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە، 15یەمین كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران سازکرد".
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە لەدانیشتنەكەدا باس لەبارودۆخی گشتی ولات كراو بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی حكومەت كرا سەبارەت بەكەمكردنەوەی قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی جیهانی و كەمكردمەوەی لەسەر شانی هاوولاتیان لەڕێگەی چەند ڕێوشوێنێك كە وەزارەتەكان دەبێت جێبەجێی بكەن.
سەرۆك وەزیران سەرجەمی وەزیرەكانی ڕاسپارد كەپێویستە كاری یەكخراو و هەماهەنگی باڵا لەنێوان وەزارەتەكان و سەرجەمی دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بكرێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانی ئابووری و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لەسەر عێراق.
هەروەها كازمی دەزگا ئەمنییەكانی پەیوەندیدار راسپارد بە چاودێریكردنی نرخەكانی ناو بازاڕەكانی ناوخۆ و بەدواداچوونی دەستكاریكردنی ئەو كەسانەی كە بەدوای تێكدانی شیرازەی بازاڕی عێراقدان .
هەروەها سەرۆك وەزیران تاوتوێ دواپێشهاتەكانی بارودۆخی ئەمنی ولاتدا كرد ، لەلایەكی تریشەوە تاوتێی بەرەوپێشچوونی چالاكییە سەربازییەكانی بەردەوام بۆ تاونانی و چەتەكانی داعش و هەوڵەكانی دەزگا ئەمنییەكان بەدوای چەتەكانی توانكاریدا و دەستگیركردنیان و هەوڵەكانی ئەوە هێزە ئەمنیانەی كە ئەركری پارستی تاوەرەكانی گۆاستنەوەی كارەبایان پێدراوە كە بەردەوام بن لە رەودوانانی ئەو گروپانە كە ئامانجیان كاری تێگدەرانەیە وسزای تۆندیان بدرێت.
ئەنجومەنی وەزیران وەزیرە راسپێردراوەكان بۆ بەرێوەبردنی سێكتەری كارەبا میوانداری كرا بۆ دیاریكردنی دۆخی ئێستای كارەباو میكانیزمی جێبەجێكردنی بڕیارەكانی كۆبوونەوە ئاساییەكانی ئەنجومەنی وزە.
كازمی جەختیشیكردەوە كەپێویستە ئەوپەڕی هەوڵەكانی وەزارەتی كارەباو وەزارەتەكانی بۆ زامنكردنی كارەبا بۆ هاوولاتیان لەمانگەكانی هاوینی داهاتوو و زیادكردنی ئاستی كاركردن لەهەموو ڕووەكەكانی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشكردنی جومگەكان و هەوڵدانی زۆر لەپێناو چارەسەكردنی كێشەكانی كارەبا لە هاوینی داهاتوو.
هەرلە كۆبونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیران پێداچونەوەیەك بوو بۆ راپۆرتی پەتاناسی و ئەو ڕێوشوێنانەی كە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی نەگیراوسی كۆرۆنا گیراون و دوایین كاری لیژنەی بەرزكردنەوەی پێوەرەكانی حكومەت لە بوارەكانی پاراستن و كۆنترۆڵی هۆشیاری تەندروستی بۆ كەمكردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و ڕێكارەكانی وەزارەتی تەندروستی هەروەها وەزارەتی تەندروستی هەوڵەكان بۆ دابینكردنی ڤاكسین بۆ هاوڵاتیان و بە بڕێكی زۆر لە ڕێگەی بنكەكانی كوتانەوە لە سەرانسەری عێراق دابین بكرێت.
دوای تاوتوێكردنی بابەتەكان لەسەر كارنامەكە، ئەنجومەنی وەزیران ئەم بڕیارانەی دەركرد:
سەرەتا وەزارەتی دارایی بڕی (15000000000) دیناری،پازدە ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی تەرخان دەكات، بۆ چارەسەركردنی بریندارانی خۆپیشاندانەكانی دەرەوەی وڵات، ئەوەیش بەپێ بڕگەكانی (1 و 2) كە لە نووسراوەی فەرمانگەی چاودێری دارایی فیدڕاڵی ژمارە (1/1/15 / 2443) بەرواری 3 ی شوباتی 2021دا هاتووە كەپیوەستە بە جێ بەجێ كردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران (15 بۆ ساڵی 2022).
دووەم/ پەسندكردنی رێپێدانی د.. هانی موسا بەدر بریكاری وەزارەتی تەندروستی بۆ كاروباری تەكنیكی ئیمزاكردنی ڕەشنووسی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی تەندروستی كۆماری عێراق و باڵیۆزخانەی ئیمارات لەبەغدا لەسەر بەخشینی نەخۆشخانەی شێخ محەمەمد بن زاید بەشێوەیەكی مەیدانی كە توانانی (205) سەریر بۆ چارەسەركردن لە بەغداد و لەبەرچاوگرتنی ڕای بەشی یاسایی لە ئەمنیدارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران.
سێیەم: ڕاسپاردەی وەزارەتی دەرەوە لەسەر پەسەندكردنی دووبارەنوێنەرایەتی دیپلۆماسی لە كۆماری ڤێتنام بۆ نیشتەجێ بوون وەك پێشتر دامەزراوە، نەك نوێنەرایەتیی نەدانی و دووبارە كردنەوەی باڵوێزخانەی عێراق لە هانۆی، لەسەر بنەمای بڕگەكانی (٢٥ و ٢٦) لە یاسای خزمەتگوزاری دەرەوە (15 بۆ ساڵی 2008)بەمەرجێك كردنەوەی ژمارەی كارمەندەكان زیاد نەكات لە ئەركی دیپلۆماسیدا.
چوارەم، پەسەندكردنی ڕاسپاردە وەزیری دارایی یان ئەوانەی كە رێگە پێدراویان هەیە گرێبەستی بكەن دوو مینحە لەگەڵ بانكی جیهانی بەم شێوەیە واژۆ بكەن:
1 – یارمەتی دارای بۆ پشتیوانیكردن لەخوێندنی باڵا لەعێراق بەبڕی (5000000) دۆلار و تەنیا پێنج ملیۆن دۆلار بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەئامانجی بەرزكردنەوەی دامەزراندنی دەرچووان و بەستنەوەی زانكۆكان بەبازاڕی كار.
2 - یارمەتی دارای داهێنانەكان لە پەروەردە و خوێندن لەو پارێزگایانەی كە دوا كەوتوو ترن لە پارێزگاكانی عێراق كە 1,000,000,000 دۆلارە و تەنیا 10 ملیۆن دۆلارە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ڕاهێنانی پەروەردەیی بۆ مامۆستایانی بیركاری و زمانی عەرەبی و پێشخستنی كارامەیی خوێندنەوە و نووسنەوە.
1- وەزارەتی دارایی (5,000,000,000,000) دینار، تا هاوینی 2022 تەنیا 500 ملیار دینار بۆ وەزارەتی كارەبا، بۆ درێژەدان بە كاری كارگەی بەرهەمهێنان كارپَكردنی وێستگەكانی ناو سیستەمی كارەبایی ، لە ڕێگەی چاودێری و دابینكردنی كەرەستەی پێویست و بەڕیوەبردنی كار بۆ فراوانكردن و ئاوەدانكردنەوەی وێستگەكان و تۆڕ و بەپێی ئەو وردەكاریانەی كە لە خشتەكانی نووسراوەكانی وەزارەتی كارەبا بەژمارەی (20479) لە بەرواری 18ی نیساندا خراوەتەڕوو 2022 بەپێی پاراگرافەكانی (1 و 2) كە لە نووسراوەی دیوانی چاودێری دارای فیدراڵی بەژمارە (1/1/15 / 2443) بەرواری 3 ی شوباتی 2021، لینكی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران (15ی 2022) بەستراوە.
2- دابینكردنی پارەی ئەو بڕەی لە بڕگەی (1) ی سەرەوە لە دوو قۆناغدا هاتووە و یەكەم (200000000000) دینار و تەنیا دووسەد ملیار دینار و دووەمیش((300000000000) سێ سەد ملیار دینارە بۆ مانگی داهاتوو.
3- وەزارەتی كارەبا بەیاننامەی خولی دەستكەوت و ڕێژەی خەرجی پێشكەش بە سەرۆك وەزیران دەكات.