ئەفغانستان: لەدوو هێرشی ئاسمانیدا 47 كەس كوژران

جیهانی
  • 17-04-2022, 18:40
  • +A -A

    بەدواداچون – INA


    دوو هێرشی ئاسمانی لە ویلایەتەكانی خوست و كونار لە خۆرهەڵاتی ئەفغانستان كوژرانی 47 كەسی لێكەوتەوەو بەرپرسانی حكومەتی كابوڵیش سوپای پاكستان بە ئەنجامدانی هێرشەكان تۆمەتبار دەكەن.
    شابیر ئەحمەد عوسمانی بەڕێوەبەری رۆشنبیری و راگەیاندن لە ویلایەتی خوست ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی سوپای پاكستانی لە نزیك هێڵی دوراند لە ویلایەتی خوست 41 هاوڵاتی سڤیل كە زۆربەیان ژن و منداڵن كوژراون و 22ی تریش برینداربوون.
    لەلایەكی ترەوە بەرپرسێكی ئەفغانی رایگەیاند: لە هێرشی ئاسمانیدا رۆژی یەكشەممە لە ویلایەتی كونار 6 كەس كوژران.