سەرۆكی كۆریای باكوور سیستمێكی نوێی بۆ پەرەدان بە چەكی ئەتۆمی تاقیكردەوە

جیهانی
  • 17-04-2022, 10:14
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـ INA

    ئاژانسی ھەواڵی ناوەندی كۆریای باكور بڵاویكردەوە، "كیم جۆنگ ئون" سەرۆكی وڵاتەكە سەرپەرشتی تاقیكردنەوەی سیستمێكی نوێی كردووە، كە تایبەتە بە پەرەدان بە توانای چەكی ئەتۆمیی، ھەروەھا توانای یەكەكانی بەرگری دوور مەودا لە ھێڵەكانی پێشەوە پتەوتر دەكات.  
    لەلایەكی ترەوە سوپای كۆریای باشور رایگەیاندووە، وڵاتەكەیان دوو مووشەكی تاقیكردۆتەوە بە ئاڕاستەی دەریا، بە دووری ١١٠ كیلۆمەتر و بەرزی ٢٥ كیلۆمەتر.
    كۆریای باكور بە سەركەوتویی سیستمێكی نوێی بۆ پەرەدان بە چەكی ئەتۆمی تاقیكردەوە.