هەوڵەکانی گەڕان بەدوای بێ سەر و شوێن بۆیانی لافاوەکەی باشۆری ئەفریقیا بەردەوامن

جیهانی
  • 15-04-2022, 21:23
  • +A -A

    بەدواداچوون _INA

    ئه‌مڕۆ هەینی؛ تیمەکانی گەڕان لە باشوری ئەفریقا بەردەوام بۆن لە گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی بە هۆی لافاوە وە بێ سەرو شوێن بوون. ئەو لافاوە بۆەتە هؤی گیان لە دەستدانی نێزیکەی 400 کەس و زیان پێگەیاندنی زیاتر لە 41هزار کەس.
    هەوکات سیفۆ هڵۆ مۆکا سەروکی هەرێمی لە وەزارەتی بەڕێوەبردنی کارەساتی سروشتی لە راگەیەندراوێکدا گۆتی؛ بەداخەوە ژمارەی گیان لە دەستان تا وەکۆ دێیت بەرزتر دەبێت و ژمارەکە گەیشتوەتە 395 کەس؛ هەروەها تیمەکانی فریاکەوتن هەوڵەکانیان بۆ گەڕان بەدوای دەیان کەسی دی چڕکردۆتەوە کە لە دوای پێنچ رۆژ لە دوای روودانی لافاوەکە بێ سەرو شوێنن. بەیانی رۆژی هەینی تیمێکی تایبەتی پۆلیس بە هیڵیگۆپتەر لە گەڕان بەدوای لە ناوچەی دۆربان بەردەوام بون کە 12 کەس لەو ناوچەیە بێ سەرو شوێن بوون. ژمارەی هەرە زۆری قۆربانیان لە ناوچەی ئەو شارە کەناریە بوون کە دەکەوێتە سەر زەریای هندی بۆەتە ناوەندی بارانەکی بە خۆر کە لە کۆتای هەفتەی رابردوو دەستی پێکرد.
    لە رۆژی پێنجەمی لافاوەکە سەروکی تیمی فریا کەوتن ڕایگەیاند کە گەڕان بەدوای بێ سەر و شوێن بۆیەکان بە کۆتا هاتوە.
    لافاوە لە ماوەی 60 سالی رابردوو دا وێنەی نەبووە کە بۆەتە هۆی روخاندنی پردو و داخستنی چەندین ڕێگای ناوچەکە و بەهۆیەوە زیاتر لە 250 قوتابخانە و هەزاران خانو زیانیان بەرکەوتووە.
    ئاژانسەکانی کەشەو هەوا لەو وەلاتە هۆشداری دەدەن لە بارەی تێک چۆنی زیاتری کەشو هەوا بە تایبەتیش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری ڕۆژهەڵاتی وەلاتەکە.

     سه‌رچاوه‌:ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی