ھاتوچۆی ھەولێر ھۆشداری دەدات لە پێشبرکی گەنجان لەشەقامی ١٢٠ مەتری

ناوخۆ
  • 14-04-2022, 09:41
  • +A -A

     ھەولێر / INA

    بەھۆی خێرا لێخورین و پابەند نەبون بە ھێماکانی دیاری کراو لەرێگادا ، رووداوێکی وەرگەران لە شەقامی ١٢٠ مەتری ھەولێر روویدا و لە ئەمجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستدا و سەرنشینێک کە لەگەڵی بوو بە سەختی بریندار بوو .
    بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر لەلاپەرەی رەسمی خۆی کە تۆڕی ھەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە ئاماژەی بەروداوێکی ھاوتووچۆ کرد لەشەقامی ١٢٠ مەتری شاری ھەولێر کرد کە قوربانی لێکەوتەوە.
    بەرێوەبەرایەتیەکە رایگەیاندوە کە کاتژمێر 1:30 شەوی چوار شەممە لەسەر پێمج شەممە لەسەر شەقامی 120مەتری، نزیک بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر،نیسان ماکسیمایەکی تایبەت کەشوفێروسەرنشینێکی تێدابو بەخێراییەکی زۆرەوە کە لەدیوی فڕۆکەخانەی هەولێر بەئاراستەی ڕێگای کەرکوک دەڕۆیشت،لەناکاو بەهۆی تیژڕۆییەکەی کۆنترۆلی خۆی لەدەستدا و بەرەو  ڕاگری سەرناوبڕەی شەقامەکە ڕۆیشت وخۆی پێداکێشا و بەوەشەوە نەوەستا خۆی کێشا بەدووستونی کارەبا یەک لەدوای یەک ،کەدووری نێوان ستونەکانی کارەبا نزیکەی 70مەترە و  بەردەوام بو تا  گەیشتە ستونی سێهەم وخۆی بەویشداکێشا پاشان وەستا ،ھەروک بەرێوەبەرایەتیەکە ریگەیاندوە لە ئەنجامی ڕوداوەکەشوفێرەکە گیانی لەدەستداوسەرنشینێکیش بەسەختی زامدار بو زیانی زۆریش بە 3ستونی کارەباکە کەوت وە75مەتر گاردێلی ڕێگاکەی تێکدا. بەرێوەبەرایتیەکە روونیدەکاتەوە کە وەهەرکەسێک بەوشوێنە تێپەڕێت لەکاتی ئێستا وەزیانەکان ببینێت،بەهۆی نزیکی شوێنەکە لە فڕگەی فڕۆکەخانەی هەولێر، وای بۆدەچێت کەوافڕۆکەیەک لەو شوێنە کەوتبێت،
    نیگەرانی پۆلیسی ھاتووچۆی دەربڕیوە لەو جۆرە رووداوانە و  دەڵێت بەداخەوە شەقامی خێرا بۆپێشبڕکێکردن و نمایشکردن وخۆبادان وتاقیکردنەوەی توانای ئوتومبێلەکان بونیاد نەنراوە ،بەڵکو بۆگەیاندنی زووتری هاوڵاتیان بۆشوێنی کارەکانیان دروستکراوە بەسەلامەتی، وە بۆئەوەش دروستنەکراوە کەهەر ڕۆژە و بەهۆی خراپ بەکارهێنانەوە  جلی ڕەش بکاتە بەر چەند دایکێک وخەون وئاواتی چەند گەنجێک بخاتە ژێر گڵ.
    بەرێوەبەرایەتیەکە لە پەیامێکدا  وەک ھۆشداری  بۆ گەنجان کەدرەنگانی شەو ئەم شەقامەیان کردۆتە شوێنی پێشبڕکێکردن کە چارەنوسیان خراپتر دەبێت لە دیمەنی ئەو رووداوە.