توشبوانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان لە نیو ملیار تێپەڕیوە

جیهانی
  • 13-04-2022, 16:55
  • +A -A

    بەدوا داچون  / INA


    ئەمرۆ چوار شەممە "زانکۆی جۆنز هۆپکینز" ڕایگەیاند کە ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان بەرزبووەتەوە بۆ 500 ملیۆن و 903ھەزار و  و 88 توش بوو.
    زانکۆکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە کۆی گشتی مردوان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە بەرزبۆتەوە بۆ 6 ملیۆن و 185 هەزار و 143 توشبوو .
    ھەروەک ڕوونیکردۆتەوە کە ئەمریکا زۆرترین ژمارەی توشبوانی تێدا تۆمارکراوە کە زیاتربوە لە 80.4 ملیۆن توشبوو، لە کاتێکدا ژمارەی ئەوانەی توش بون بە جۆرە هیندیەکە  43 ملیۆن توشبوو بوو ، لە پلەی دووەم بووە و دواتر جۆرە برازیلیەکە زیاتر لە 30.1 ملیۆن توشبوی ھەبوە .