شەنگەهای بەدەست بەهێزترین بڵاوبونەوەی کۆرۆنا دەناڵێنێت

جیهانی
  • 13-04-2022, 16:26
  • +A -A

    بەدواداچون/ INA 

    شەنگەهای چین بە 26 ملیۆن کەس لە دانیشتوانیەوە و جێبەجێ کردنی سیاسەتی "تۆلێرانسی سفر" ھێشتا  بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە جاران بەهێزترە.
    ئەگەرچی دەسەڵاتدارانی ناوخۆی شارەکە داخستنی توندیان سەپاندووە، جلوبەرگی پاراستن و شێوازی ستریل کردن تەنانەت بۆ ئەو منداڵانەش کە توشبوون بە نەخۆشیەکەو چاک بونەتەوە 
    خەڵک لە ماڵ و شوقەکانیان گیریان خواردوە و ، زۆر کەس ناتوانن خواردن و پێداویستی دابین بکەن. 
    سەرچاوە چینیەکان دووپاتیان کردەوە کە سەرۆکی چین "شی جین بینگ " دۆخی پابەندبوونی توندی بەمەبەستی سنوردارکردنی کۆرۆنا بەسەر دەسەڵاتدارانی ناوخۆدا جێبەجێ کردووە
    ھاوکات کۆمپانیای "بیگاترۆن " کە بەرپرسیارە لە کۆکردنەوەی نزیکەی لەسەدا 30ی ئایفۆنەکانی ئەپڵ ڕایگەیاند کە بەهۆی سنوردارکردنەکانەوە بەرهەمهێنانی لە شارەکە ڕاگیراوە.