فڕەنسا زیاتر لە ٢٣ ملیار یۆرۆی روسیای سڕكرد

جیهانی
  • 13-04-2022, 11:12
  • +A -A

    به‌دواداچوونـ INA

    دەسەڵاتدارانی فڕەنسی رایگەیاند كە بڕی 23.7 ملیار یۆرۆی روسیای گۆاسترو و نەگۆاستراو، كە بڕی 573.6 ملیار دۆلاری لەبواری خانوبەرەدای سڕكرد

    ڕۆژنامەی لۆ پاریسنی فەرنسی  بڵاویكردەوە كە وەزارەتی ئابوری و دارایی  فڕەنسا رایگەیاند، بڕی 23.7 ملیار یۆرۆی روسیایان بلۆك كردوە، كە 22.8 ملیار یۆرۆی لە حساباتی بانكی ناوەندی روسیان لە فرەنسا، و 178ملیۆن یۆرۆی سەرمایەی بانكی جۆراوجۆرن و 573 ملیۆن دۆلاریش لەبواری خانوبەرەدا بوە.
    ئاماژە بەوەشدراوە:" لەو بڕە پارەیەش، زیاتر لە ٥٧٣ ملیۆن یۆرۆی روسیا كە لە بواری خانوبەرەدا بووە و ١٧٨ ملیۆنی دیكەش سەرمایەی بانكەكانی وڵاتەكە بوون" . ئاشكراشیكردوە، چوار كەشتی بارهەڵگری روسی و چوار یەخت كە داهاتەكانیان بەبڕی 125.2ملیۆن یۆرۆ بوە،  جگە لە شەش هێلیكۆبتەر كە بەهاكانیان 60 ملیۆن یۆرۆیە و حەوت ملیۆن یۆرۆش لەكاری هونەریدا بلۆك كراون.
    فڕەنسا دەستی بەسەر 33 خانوبەرە گرتوە كەلەنێوانیاندا 19 كۆمپانیای مەدەنی بواری خانوبەرە هەن، هاوكات دەستیان بەسەر 10دانەی دیكەشدا گرتوە.
    كۆی بەهاكانی ئەم پارە گۆاسترو و نەگۆاستراو نزیكەی ٢٤ ملیار یۆرۆیە.
    وەڵامی ڕۆژئاوا بۆ داگیركردنی ڕووسیا بۆ ئۆكراینا بریتی بوو لە داخستنێكی دارایی لەسەر بازنەی گەورەی ملیاردێرانی نزیك لە كرێملین، لە بەستنەوەی حسابی بانكی و دەستبەسەراگرتنی دەستی لەسەر خولگەی گرانبەها و یەختەكانی سەر ئۆلیگارچەكانی ڕووسیا
    لەدوای دەستپێكردنی هێرشەكانی روسیا لە خاكی ئۆكرانیادا، دەوڵەتانی ئەوروپا و ئەمریكا دەستیان بەسەر بڕێكی زۆری داهات و پارەی ئەو وڵاتەد گرتوە، وەك بەشێك لە سزا ئابوریەكانی سەر ئەو وڵاتە.