نیویۆرك: تەقەكەرێك لە وێستگەیەكی شەمەندەفەر 13 كەس بریندار دەكات

جیهانی
  • 12-04-2022, 17:51
  • +A -A

    بەدواداچون – INA

    میدیاكانی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە، رایانگەیاند: كەسێكك لە وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە بروكلین لە ویلایەتی نیویۆرك تەقەی كردووەو 13 كەسی برینداركردووە.
    ئاشكراشیانكرد: ئەو كەسەی تەقەكانی كردووە ماسكێكی دژە غاز و چاكەتێكی كرێكاری لەبەردا بووەو دوای ئەنجامدانی هێرشەكەش بۆمبێكی دوكەڵی فڕێداوە بۆ ئەوەی دەربازی ببێت.
    پێشتر خزمەتگوزاری ئاگركوژێنەوەی نیویۆرك رایگەیاند: لە رووداوەكەدا 13 كەس برینداربوون و وتیشی: بۆمبێكی نەتەقێنراو دۆزراوەتەوەو داوای لەهاوڵاتیانیش كرد لە شوێنەكە دووربكەونەوە.