7 دەریاوانی هیندی ڕزگارکراون لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە ئاگر لە کەشتیەکی بازرگانی لە کەنداوی عەدەن

جیهانی
  • 12-04-2022, 16:41
  • +A -A

    بەدواداچون / INA

    ئەمرۆ سێ شەممە میدیا خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، کەشتیەکی دەریای لەبەندەری عەدەن پاش ئەوەی ئاگر لە کەشتییەکە کەوتەوە سەرنشینانی کەشتییە بازرگانیەکە کە سەرجەمیان هیندی بون  ڕزگارکران .
    بەرپرسێک لە کۆمپانیای کەنداوی عەدەن وتی: تاوەری کۆنترۆڵ ڕاپۆرتێکی پێگەیشت کە کەشتی داری هیندی "جۆشی سەمدانی " لە ژووری مەکینەکەی ئاگری گرتوە  و هەر کە پەیوەندیەکە گەیشت، لۆکۆمۆنی دەریایی "وادی حەسەن" و بەلەمی ڕێنوێنی کۆمارییەکان بەرەو کەشتی سووتاندن رۆیشتن و توانیان هەموو دەریاوانەکان ڕزگار بکەن و ئاگرەکەش کۆنترۆڵ بکەن"
    بەرپرسانی ناوچەکەش ئاماژەیان بە بریندار بوونی  ژمارەیەک لەو دەریاوانە ھیندیانە کرد لە کۆی ئەو حەوت دەریاوانە ھیندەی  رزگار کراون.
    ھاوکات بۆ چارەسەر گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی کەنداوی عەدەن، میدیا خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، ئەو کەشتییە هی بازرگانێکی ئەفریقای باشوور بوو ، کەلوپەلی خۆراکی جۆراوجۆری هەڵگرتبوو کە بۆ بەندەری سۆماڵی بەربەرە دەگواستەوە.
    سەرچاوە :- ئەمرۆی رووسیا