کۆمپیوتەری تابلێتی زەبەلاحی سامسۆنگ ئاگر و تێکشکان پوچەڵدەکاتەوە

هەمەڕەنگ
  • 12-04-2022, 13:25
  • +A -A

    بەدواداچون / INA

     کەناڵی JerryRigEverything لەیوتوب ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە گالاکسی تابی ئێس 8ی نوێ پیشان دەدات کە بەرەنگاری قورسترین تاقیکردنەوەکان دەبێتەوە
    لە درێژەی ڤیدیۆکەدا، شارەزای کەناڵەکە ئەوەی خستەڕوو کە چۆن هەوڵیداوە شاشەی کۆمپیوتەرەکە بە تیغێکی تیژ سکان بکات بۆ ئەوەی شاشەکە بەرگرییەکی باش نیشان بدات لە بەرامبەر ڕووشاندن کاتێک شارەزاکە هەوڵی دا شووشەی پارێزەری کامێراکانی پێشەوە لە کۆمپیوتەردا بڕوشێنێت، شوشەکە بەرگرییەکی زۆر باشی نیشاندا بەرامبەر ڕووشاندنەکە.
    ھاوکات ئەو شوێنەی کە سکانکەری پەنجەمۆرەکەی لە ژێر شاشەی کۆمپیوتەرەکەدا ، بە باشی کار دەکات،
     لە گرتەڤیدیۆکەدا پسپۆڕەکە روونیکردۆتەوە کە شاشەی کۆمپیوتەر  ھەرچەندە کاریگەری سووتاندن لەسەر شاشەکە دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر بە باشی بەردەوام دەبێت لە کارکردن.
    ئەو پسپۆڕە چاو بەتواناکانی پێکهاتەی کۆمپیوتەردا دەخشێنێتەوەو  بۆ بەرگریکردن لەشکاندن لەکاتی نەرمییەکەیدا وەک ئەوەی هەوڵیدا بە هەردوو دەستەوە پێکهاتەکە بچەمێتەوە بەڵام پێکهاتەکە بەرگرییەکی زۆر باشی نیشاندا و ئەو هەوڵە کاریگەری نەبوو  لە راگرتنی بەردەوامی کارکردنی کۆمبیوتەرەکە.