کشتوکاڵ 3 هۆکاری بۆ بەرزبونەوەی نرخی خۆراک له‌گه‌ڵ ڕێوشوێنەکانی دیار دەکات

ناوخۆ
  • 11-04-2022, 00:59
  • +A -A

    بەغدا/ INA

    ئەمرۆ یەک شەمم وەزارەتی کشتوکاڵ سێ هۆکاری بەرزبونەوەی نرخی خۆراک دیاریکرد و هاوکات ئەو کەلوپەلانەی ئاشکرا کرد کە دەرگای دووبارە هاوردەکردنیان کردووەتەوە، دوای بڕیاری  حکومەت بۆ دووبارە کردنەوەی هاوردە بۆ ماوەی سێ مانگ.
    بریکاری تەکنیکی وەزارەتی کشتووکاڵ عەبدولحسێن بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق وتی"چەندین هۆکار هەن کە کاریگەریان لەسەر بازاڕ هەیە و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان، یەکەم بەردەوامبوونی شەڕی ڕوسیا و ئۆکراین و ئەو ڕاستییەیە کە ئەوان دوو وڵاتی هەرەگرنگی بەرهەمهێنانی خۆراکن و دووەم گرانی نرخی نەوت و سێیەمیان چونە ناو مانگی ڕەمەزان و زیادبوونی خواستی هاوڵاتیان بۆ ئەو ماددانە
    وتیشی: "بەپێی بڕیاری حکومەت بۆ کردنەوەی هاوردە بە هۆی گرانیی و زیادکردنی داواکاری بۆ ماوەی 3 مانگ، وەزارەتی کشتوکاڵ بەشی تایبەتی خۆی بۆ چاودێریکردنی نرخەکان و بەدواداچوونی دۆخی بازاڕ ڕاسپاردوە"
    ھەروە وتیشی: "ئەو بڕیارانە بڕیاری کاتین بە (90) ڕۆژەوە و بەپێی دۆخەکە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت چونکە دەرکردنەکەیان بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخ و داواکاری زۆر و پێویستی دابینکردنی بڕی پێویست بۆ دابەزاندنی نرخەکان بووە"
    ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "لەبەر ڕۆشنایی ئەو دوو بڕیارە وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەی بەروبوومی کشتوکاڵی و ئاژەڵی کردەوە کە نرخەکەیان بەرزبووەوە"
    راشیگەیاند : "هاوردەی ڕێگەپێدراو بریتییە لە تەماتە و پەتاتە و باینجان و خەیار و هەروەها ڕێگەدان بە هاوردەکردنی بەشە گۆشت و پەلەوەرەکان بە کۆنترۆڵ و بەکارهێنانی یاسای تەندروستی ئاژەڵان"
    ئاشکراشیکرد: "بەروبومی زستان و هاوین هەیە کە بە درێژایی ساڵ پێویستە، بۆیە وەزارەتی کشتوکاڵ چاودێری شیفتی چارەگی دەکات و ڕێگە بە هاوردەکردنی ئەو بەروبوومانە دەدات کە بەهۆی وەرزە جیاوازەکانەوە لە عێراق گەشەی بەردەوامی نی یە "
    جێگای وەبیر ھێنانەوەیە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران کردنەوەی سەرجەمی هاوردەکانی خۆراک بۆ ماوەی سێ مانگ ڕاگەیاند.