ئەڵمانیا؛ بەهۆی شەپۆلی سەرماو خراپی رێگاوبانەكان 40 كەس بەروداوی هاتوچۆ برینداربوون

جیهانی
  • 9-04-2022, 10:06
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA 
    بەهۆی خراپی هاتوچۆ 40 کەس برینداربوون لە ڕێگای خێرای ژمارە 7 لە ئەڵمانیا، لە نزیک شاری كالتنكيرشن لە ویلایەتی شليزفيگ هولشتاين لە باكوری ئەو وڵاتە.
    وتەبێژێکی پۆلیس دەڵێت:  بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان زریانێکی بەهێزی بارینی تەرزە ڕوویدا کە رەوشی هاتووچۆی تێکداوە، وتیشی: لە دەوروبەی کاتژمێر 11:35 خولەکی بەیانی 12 ئۆتۆمبێل لە نێوان شارۆچکەکانی هينزشيت ئوتلبورگ كالتنكيرشن، بەرەو باشوور بەیەكیانداداوە، رونیشیكردەوە: لە ڕووداوەکەدا چوار کەسی بە سەختی برینداربوون و 36 کەسی دیکەش بەسوكی برینداربوون. 

    سەرچاوە؛ روسيا اليوم