ھۆشداری پسپۆران و شارەزایان لەو خۆراکانەی کە دەبنە هۆی ناچالاکی!

هەمەڕەنگ
  • 7-04-2022, 14:54
  • +A -A

    بەدواداچون - INA دارشتنه‌وه‌: كه‌وكه‌ز ره‌حمن

    هەندێ جار لەناکاو هەست بە ناچالاکی لەش دەکەین دوای ژەمی خواردن ، هەندێکجاریش  بەهۆی خواردنی زۆرەوە ھەمان حاڵەت روو بەرووت دەبێتەوە . شارەزایانی خۆراک ئەوەیان ڕوونکردۆتەوە کە ئەو جۆرە خواردنانە دەبنە  هۆی ناچالاکبون ، بۆیە دەبێت مرۆڤ ھۆشیار بێتەوە ، لەو بارەیەوە ژمارەیەک پسپۆر بۆ پێگەی
    Eat This,Not That
    ئاماژەیان بەھەندێک رێنمایی و زانیاریکرد کە  خۆراکناسان بە خراپترین خۆراکیان دەستنیشان کردووە کە دەبێتە هۆی ناکاریگەری و دەتوانێت ببێتە هۆی بەربەستێک لە ژیانی ڕۆژانەماند بەم  جۆرە :-

    "خواردنەوە گازییەکان"
    "دکتۆرە لیزا یۆنگ " پسپۆڕی لە ئەنجومەنی پزیشکی ڕوونی کردەوە کە خواردنەوە شەکراویەکان وەک سۆدە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای ئاستی شەکری خوێن و دوای ئەوەش دابەزینی خێرا و هەڵچوونەکانی شەکری خوێن کاریگەری لەسەر ئاستی وزەی جەستە هەیە.
    "دکتۆرە یۆنگ " روونکردنەوەی زیاتریدا ووتی" شەکری پاک وەک سۆدە هەروەها پەیوەندی هەیە بە هەوکردن کە دەبێتە هۆی ماندوو بوون، "یۆنگ" پێشنیاری ئەوە دەکات کە هەوڵ بدەن خواردنەوە نەرمە شیرینکراوەکانی شەکر بە ئاو یان ئاوی گازکراو بگۆڕن.
    "شەکرەمەنیەکان "
    Lauren Manaker نوسەری کتێبی The First Time Mom's Pregnancy Cookbookدەڵێت"بەکارهێنانی شەکری بەرز ڕێگە لە بەرهەمهێنانی ئۆرێکسین دەگرێت - مادەیەکی کیمیایی لە مێشکتدا کە هۆشداری دەدات،لەبەر ئەوە، ئەو شەکرەی کە زیاتر دەخۆن، ئەو خەم و خەفەتەی کە هەستی پێ دەکەیت،پێچەوانەی ئامانجی هەستپێکراوە بۆ چالاک هێشتنەوەی تۆ.
    "دانەوێڵەی ھاڕاو"  
    دانەوێڵەی پاککراو یان دانەوێڵەی دەوڵەمەندکراو لە کاتی چارەسەردا جێگۆڕکێیان بۆ هەندێک لە خۆراکەکان بۆ کراوە.
    بەپێی کلینیکی "مایۆ"دانەوێڵەی تەواو سافکراو وەک سەرچاوەیەکی باشترین خۆراکە گرنگەکانی وەک ڤیتامینەکانی B و ئاسن و ترشی فۆلیک و سێلینیۆم و پۆتاسیۆم کار دەکەن.
    "مەگنیسیۆم"
    بە وتەی یۆنگ، دانەوێڵەی پاککراو وەک نانی سپی و پاستای سپی دەتوانن بەشداری ئاستی وزەی نزمتر بکەن کە بەخێرایی هەرس دەکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی (و دواتر دابەزینی خێرا) لە ئاستی شەکری خوێندا، کاتێک شەکری خوێن لە کۆتاییدا دادەبەزێت، ئاستی وزە تەواو دەبێت"
    "مریشکی سوورکراو"
    ھەرچەندە خواردنی مریشکی سوورکراو بۆ یەکەم سات هەستیکی ئاسودەیی دەبەخشێت، بەڵام بەڕای شارەزایان خواردنە سوورکراوەکانی تر بەهۆی زۆری چەوری و زیاد دەستکردەکان لەلوتکەی لیستی خواردنی تەندروستیدا نییە.