ئەمریكا موشەكیك تاقیكردەوە لە خێرایی دەنگی خێراترە

جیهانی
  • 5-04-2022, 10:30
  • +A -A

    به‌دواداچوون ـINA

    ماڵپەڕی سی ئێن ئێن لە زاری بەرپرسێكی پنتاگۆنەوە رایگەیاند كە سوپای ئەمریكا لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا بە نهێنی تاقیكردنەوەیەكی سەركەوتووی مووشەكی سوپەرسۆنی ئەنجام دا.
    هێزەكانی ئەمریكا موشەكێكیان لە ناوەڕاستی مانگی رابردودا تاقیكردوەتەوە كە خێرایی دەنگ تێدەپەڕێنێت و سێ هەزار و (800) میل لە كاتژمێرێكدا دەبڕێت و (65) هەزار پێی بەرزدەبێتەوە.  
    لەم چوارچێوەیەدا، راپۆرت ئەوەی دركاند لەكاتی تاقیكردنەوەی مووشەكە. سەرۆكی ئەمریكا جۆ بایدن  سەردانی ئەوروپای كرد لە گەشتێكدا كە پۆڵەندای تێدابوو سەردانی كامپێكی پەنابەرانی لە ئۆكرانیا كرد
    بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە رایانگەیاند، موشەكێكیان بە بێ دەنگی لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری رابردودا بەسەركەوتویی تاقیكردوەتەوە.
    باسیان لەوەشكردوە، موشەكە لەلایەن فرۆكەی بی (52)ەوە هەڵدەگیرێت و توانای بڕینی (300) میلی هەیە لە ماوەی پێنج خولەكدا.
    تاقیكردنەوەی ئەو موشەكە لە كاتێكدایە كە روسیا بانگەشەی ئەوەی كردبو كە موشەكی خێرایی دەنگی لە شەری ئۆكرانیا بەكارهێناوە.