ليژنەی دارایی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا بۆ هاوكاری عێراق لە بواری ئەمن و كارەبا گفتووگۆدەكات

سیاسی
  • 4-04-2022, 12:10
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لەبەغداد مارتن یاگەر، سەبارەت هاوکاریكردنی عێراق لەکەرتی کارەباو ئاسایش گفتووگۆیان كرد.
    فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA)كەوتوە، دەڵێت: لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی حەسەن کەریم كەعبی و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەكە مەشعان جبوری و نازم شبلی و خەلیل غازی و سەجاد سالم ئەمڕۆ پێشوازیكرد لە مارتن یاگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغداد و شاندی یاوەری، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لیژنەکە لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا باسیان لە بابەتەكانی بەرژەوەندیی هاوبەش و هاوکاری بۆ عێراق کرد لە بواری کارەبا و ئاسایش و چەند کەرتێکی گرنگی تر.
    هەروەها حەسەن كەعبی تەئكیدیكردەوە: باڵیۆزخانەی ئەڵمانیا پەیوەندیەکی نزیکی هەیە لەگەڵیاندا وەک یەکێک لەو باڵیۆزخانانەی کە بووە و بەردەوامە لە ئەنجامدانی کۆڕ و سیمینارەکانی پەیوەست بە عێراق، وتیشی: گرنگە بە دوای بەردەوامبوون لە هاوکاری و ڕاوێژی هاوبەشدا بگەڕێین.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەڵمانیا سوپاسی لیژنەكەی کرد بۆ پێشوازیکردن و میواندارییەکەی و دەرفەتی فێربوونی وردەکاری کارەکانی ئەنجومەن و لیژنەی دارایی پەرلەمان.