بە چوار گەڕ پاڵەوانی خولی نایابی كوردستان دەردەكەوێت

وەرزش
  • 4-04-2022, 11:59
  • +A -A

    هەولێرـ بەدواداچوون INA
    خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان دوای بەرێوەچوونی (26) گەڕ،مانەوەی تەنها چوار گەڕ لەم خولە،پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان بەدیاردەكەوێت.
    لەكۆی (26) گەڕ خولەكە توندتر و بەهێز تر وپڕ چالاكی و چێژ بووە،یانەكانی ( سیروانی نوێ وهەندرێن وسەیدسادق و چەمچەماڵ ونەورۆز) ركابەری توندی یەكتر دەكەن بۆ بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزشەی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان.
    یانەی سیروانی نوێ لە پلەی یەكەم دێت و (47) خاڵی هەیە،یانەی هەندرێن لە پلەی دووەم دێت (42) خاڵی هەیە، یانەی سەید سادق لە پلەی سێیەم دێت (39) خاڵی هەیە،هەریەك لە یانەكانی چەمچەماڵ ونەورۆز لە پلەی چوارەم وپێنجەم دێن بە كۆكردنەوەی (36) خاڵ،هەروەها یانەی  دەربەندیخان بە پلەی شەشەم دێت بە كۆكردنەوەی (35)  خاڵ و یانەی دهۆكیش  لە پلەكانی حەوتەم دێێت بەكۆكردنەوەی (33) خاڵ،هەریەك لە یانەكانی شێروانە وپێشمەرگەی هەولێر لە ریزبەندی هەشتەم ونۆیەم دێن بە كۆكردنەوەی (32) خاڵ،یانەی ئارارات لە پلەی دەیەم دێت بە كۆكردنەوەی (31) خاڵ، یانەی برایەتی لە پلەی یانزەهەم دێت بەكۆكردنەوەی (30) خاڵ،یانەی سۆرانیش بە پلەی دوانزەهەم دێت بەكۆكردنەوەی (27) خاڵ،شەقڵاوە  سیانزەهەم دێت بەكۆكردنەوەی (24) خاڵ،یانەی زاخۆ بە پلەی چواردەهەم دێت بە كۆكردنەوەی (23) خاڵ،یانەی هەولێریش بە پلەی پانزەهەم دێت بە كۆكردنەوەی (22) خاڵ، هەروەها بەهۆی بەشداری نەكردنی یانەی هەڵۆ لەسەرەتای خولەكە لە پلەی پانزەهەم دێت و هیچ خاڵی نیە.