پاپا ئاماده‌یه‌ هاوكار بێت بۆ ڕاگرتنی شەڕی ئۆکرانیا

جیهانی
  • 4-04-2022, 10:12
  • +A -A

    به‌دواداچۆن ـ INA

    پاپا فرەنسیس ئامادەیی خۆی نیشان دا کەیارمەتی بدات لەڕاگرتنی شەڕی ئۆکرانیاو لەمبارەیەوە ووتی کەئامادەیە سەردانی کییڤ بکات، لەهەمان کاتدا قەداسەتی پاپائیدانەی  ئەوجەنگە چەپەڵەی کردئەویش پاش چەند کاتژمێرێک لەدۆزینەوەی تەرمی چەند مەدەنییەک کەتوڕەیی وناڕەزایی لێ کەوتەوە ، قەداسەتی پاپا کەلەناو فڕۆکەیەکدابوو لەشاری مالتاوە دەگەڕایەوە بۆشاری ڕۆما ڕایگەیاند.
    کە کورسی پێغەمبەری هەمووکۆششێک دەکات بۆساناکردنی یەکلاکردنەوەی ئەم کێشەیە و ووتیشی کەلەسەرەتای سەرهەڵدانی ئەم کێشەیەوە ڕاستەوخۆ قسەی لەگەڵ پۆتیندا نەکردووە ،پاپا ئاماژەی بەوەدا کەیەکێک لەبژاردەکانی سەردانیکردنە بۆشاری کییڤ وهەروەها باسی لەوەش کرد کەئەگەری دیداری لەگەڵ پاتریارکی روسی ئەرثۆزکسی(کیریل) لەتاووتوێ کردندایە کەپشتگیری لەپۆتین دەکات لەم جەنگەدا،لەقودداسێکدا پاپا کەبەئامادەبوونی (١٢)هەزارکەس بەڕێوەچوولەشاری (مالتا فالیتا)ووتی کەنوێژدەکەین لەپێناو ئاشتی وبیر لەو کارەساتە مرۆییەی ئۆکرانیا دەکەینەوە کەتاهەنووکە لەژێرباری ئەم شەڕە چەپەڵەدایە.