لە شارێكی ئەمریكا بەهۆی تەقەكردن 6 کەس کوژران و 9 کەسيش برینداربوون

جیهانی
  • 3-04-2022, 22:09
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA

    لە ئەنجامی روداوێكی تەقەکردنێکدا بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە شاری ساکرامینتۆ لە ولایەتی کالیفۆرنیای ئەمریكا بەلانی‌کەمەوە 6 کەس کوژراون و 9 کەسيش برینداربوون.
    تەقەکردنەکە نزیکەی کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە لە نزیک سەنتەری گۆڵدن یەك ڕوویداوە، کە مەیدانی یاری تیمی باسکەی ساکرامێنتۆ کینگزە، و کۆنسێرتە سەرەکیەکانی تییدا بەڕێوە دەچێت.
    بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەكە رایگەیاند: بەهۆی لێکۆڵینەوە چەند کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە ناوچەی بازرگانی لە ناوەڕاستی شارەکەدا داخراون .
    لە گرتە ڤیدێۆیەکدا کە لەسەر ئینتەرنێت بڵاوکرایەوە دەریدەخات، کەسانێک هاوار دەکەن و لە شەقامەكاندا  ڕادەکەن، بەڵام ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە: نەتوانراوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو گرتە ڤیدێۆیە پشتڕاستبکرێتەوە.


    سەرچاوە؛ ئاژانسی رۆیتەرز، VOA