زانایەکی رووسی" دەرمانێک وەک چارەسەر بۆ نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی بۆ ئەم ئامادە دەبێت

هەمەڕەنگ
  • 30-03-2022, 15:10
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
     
    بە ووتەی پرۆفیسۆر "ئیڤان تۆرێنکۆڤ"ئەندامی ئەکادیمیای زانستەکانی رووسیا ، تاقیکردنەوەی پزیشکی دەرمانێک لەلایەن زانایانی زانکۆی "ڤۆلگۆگراد "بۆ نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی ئەنجامدراوە کە لە ساڵی 2022 بەردەست دەبێت .
    ئەو پرۆفیسۆرە وتیشی: "تاقیکردنەوەی کلینیکی بۆ دەرمانە نوێیەکە بەناوی "دیبیارۆن " ئەنجامدراوە کە بۆ نەخۆشی شەکرە و قەڵەوی کە لە جیهاندا بێ وێنەیە و بۆ ئەمساڵ ئامادەدەبێت.
    ئاشکراشیکرد"دەرمانەکە یارمەتی ئاساییکردنەوەی ئاستی"گلوکۆز " لەخوێن دەدات، ئەمەش ڕێگایەکە بۆ زیادکردنی کاریگەری چارەسەری شەکرە، وەک نەخۆشیەکانی"میتابۆلیک " و "قەڵەوی".
     ھەروەک دەکرێت وەک چارەسەرێکی سەربەخۆش بۆ نەخۆشی شەکرەی قۆناغی سەرەتای بەکار بهێنرێت.
    ئەم پرۆفیسۆرە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەم دەرمانە لە کۆمەڵەکی خۆیدا جیهاندا بێ وێنەیە و  پارێزگاری لە  بەرهەم هێنانی ئینکرتینات (هۆرمۆنە تووشبووەکانی ڕیخۆڵە) (Incretin) دەکات .
    ھاوکات دوای خواردنیش بەرهەمی ئەو هۆرمۆنانە رۆلیان دەبێت لە دەردانی  ئەنسۆلین ، ھەروەھا جووڵەی شەکر بۆ ناو شانەکان خێراتر دەکات و ئاستی ئاسایی شەکری خوێن دەهێڵێتەوە"