بەرەو دەوڵەتی هاووڵاتیبون و دادپەروەری و دەسپاکی بۆ عێراقیەکان

وتار
  • 30-03-2022, 14:06
  • +A -A

    عبد الحليم الرهيمي

    هەمبەر ئەو وەسفسازیە چڕ و فراوانەی  کە بە دەوڵەتی عێڕاقیەوە دەلکێندرێت لە ئێستادا و دەوترێت کە دەوڵەتێکی شکست خواردوە و دەسەڵاتێکی قووڵ یان نەزۆک هەڵیدەسوڕێنێت بە گوێرەی ئەو وەسفەی کە (د.حسن جنابی) وەزیری پێشوی داهاتە ئاوییەکان ئاماژەی پێ کردووە ، ئەو وەسف کردنانە گوزارشتێکی ڕاستەقینە دەکەن لەم قەیرانەی کە بەرەنگاری عێڕاق و گەلەکەی دەبێتەوە و بۆتە مایەی  ئەم ماڵوێرانیەی ئێستا زۆر لە نوســەران و سیاسەتڤانان (بەتایبەتی تیۆریزە کاران) خۆیان لەم ڕاستەقینەیە لادەدەن جا چ بە کەمتەرخەمی یان بە ئەنقەست بێت ئەوانە خۆیان نغڕۆ دەکەن لە پێدانی وەسفی هەمەچەشنەو دەڵێن هۆکاری قەیرانەکان ئەو هەڵانەن کە پاش ساڵی (2003) سەریان هەڵدا بەڵام هیچ شڕۆڤەیەکی پەسند بۆ ئەو وەسفەیان ناخەنە ڕوو، هەندێکی دیکە لەو وەسفکارانە باوەڕیان وایە کە کەسایەتی نەشیاو و بێ توانا پلەو پێگەی سیاسیان درایێ لەوانەی کە لە دەرەوەی وڵات بوون و بەرهەڵستکار بوون  کەچی خەڵکانێکی دیکە پێیــان وایە هۆکاری قەیرانەکە ململانێێ دەوڵەتبوون و نا دەوڵەتبوونە کەچی ئەمانەش ڕوونکردنەوەی پێویست لەم بارەیەوە نادەن، خۆ ئەگەر وەسف کردنی دەوڵەت لەم ساڵانەی دواییدا سەری هەڵدابێت
    ئیدی بۆچی قەیرانەکە لە ساڵی (2003)وە زەق بووەتەوە .     ‌         ‌جگە لەوە سیمبوڵەکانی دەوڵەت و نا دەوڵەت لە ســـەروی هەڕەمی دەوڵەتەوە دەستیان پێ کردووە کەواتە چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر دەبێت⸮ هەشن باوەڕیان وایە چارەسەری قەیرانەکە بە دەوڵەتێکی شارستانی هاوچەرخ کۆتایی پێ دێت ئەویش بە پشت بەستن بە ٤ بنەمای سەرەکی بەڵام ئەمانەش بە وەسفی ڕووت و ڕەهاوە دەیلکێنن بە شێوەیەکی ئەووتۆ کە واقعبینی تێـــدا نیـــــــە ، ئەگـــەری ئەوەش هەیە ئەم بۆچونانە لای خەڵکانێک پەسند کراو بــــن کەچی ئەوانەی کە پێشنیازی دەکەن  توانای وەڵامدانەوەیان نیـــە وناتوانن چارەسەری واقعی و کردەیی بۆ قەیرانەکان بدۆزنەوە، لە ڕاستیدا دەوڵەتی ڕاستەقینە کە هیوا و ئاواتی هەموو عێڕاقیەکانە بە بەردەوامی ئامادەگی هەبووە بە تایبەتی پاش ســـــاڵی (2003)کە لە دەوڵەتی هاوڵاتی بوون و دادپەروەری و دەستپاکیدا بەرجەستە دەبێت بە هەموو دەرەنجامەکانیەوە ، واتـــــا کۆتاییهێنان بە دەوڵەتی پێکهاتەکان کە دابەش کردنی عێڕاق دەگەیەنێت بگرە خزمەتی خودی ئەو پێکهاتانەشی نەکردووە بەڵکو تەنها خزمەتی سیاسیەکانی کردووە کە بە ناویـــەوە قســە دەکەن و لاف و گەزافی پێ لێدەدەن و مەسەلە نیشتیمانیەکانیان فەرامۆش کردووە، کەچی دەوڵەتی دادپەروەری بە یەک چاو تەماشای هەموو عێڕاقیەکانی تێدا دەکرێت یاساکانیشی بە شێوازێکی دادپەروەرانە تیایدا بە ڕێوە دەچێت  بەبێ خاترانەی کەسانێک کە شایستەی نین .               دەوڵەتی دەستپاکیش لە کۆشش کردنی کردەییدا بەرجەستە دەکرێت نەک بە پێکهێنانی لێژنە بۆ خــــۆ دەرخستـــن کە پاشــــان ئەرک و کارەکانی خۆی ئەدا ناکات و دژایەتی  گەندەڵی و گەندڵکاران ناکات کە بوونەتە هـــۆی لە دەست دانی سامانی گـــشتی و فاش بوونی بەرتیل  لە نێوان بەرپرسە باڵاکاندا  کەواتە بەدی هێنانی دەوڵەتی هاوڵاتیبوون و دادپەروەری و دەستپاکی یەکەم شت وا دەخوازێت کە تیـــۆری خەیاڵبافی لابردرێت کە هاوڵاتی ئاسایی تێیان ناگات و ئەوانەی داشیان ڕشتـــوە هەر تێــیناگەن  پێــویستە نووســـەرو سیاسیە دڵســۆزەکان جەخت بکەنەوە سەر دروست کردنی ئەم دەوڵەتەو چارەسەرو پێشنیازی کردەیی پێشکەش بکەن بۆئەم مەبەستە ، لەوانەش پێـــویستە کۆشش بکرێت بۆ دووبارە نوسینەوەی دەستـــور لەسەر بنەمای هاوڵاتیبوون نـــەک بنەمای پێکهاتەکان ، هەروەها پێویستیشە شێوازی داهێنەرانە بەدی بهێنرێت بۆ جێبەجێ کردنی یاساکان و مکووڕیش بین لەســەر مافی هاوڵاتـــیان بەتایـــبەتی مافی هاوڵاتــــی لـــــــــــە ژیانــێکی باش و بەڕێز و پێـز کە ســــــوود وەربگرێت لە داهـــاتی نیشتیمانی و  کۆششیش بکرێت بۆ بەدیــهێنانی  دەستپاکی و دژایەتی کردنی گەندەڵ و گـــەندڵ کاران