كەركوك؛ چەكی پارەی دانەوێڵە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت

ناوخۆ
  • 15-03-2022, 09:28
  • +A -A

    كەركوك ـ INA 
    لقی كەركوكی کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵە ئەمڕۆ سێشەممە دەستی کرد بە دابەشکردنی چەك بەسەر جوتیاراندا بۆ بەرهەمی ساڵی 2021.
    حسێن قەنبەر بەڕێوەبەری لقی کەرکوک بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لیژنەی ژمێریاری لقی کەرکوکی کۆمپانیای بازرگانی گشتی دانەوێڵە پشکنین بۆ ئەو حیساباتە دەکات کە پەیوەندی بە خەرجکردنی پارەی جوتیارانەوە هەیە بە مەبەستی رێکخستنی چەكەكان و راستەوخۆ خەرجکردنی داراییەکانیان، بەپێی ئەو کۆنترۆڵ و ڕێنماییانەی کە وەزارەتی بازرگانی دەریكردوە.
    وتیشی: لقی کەرکوک لەسەر راسپارەی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاستێکی باش کاردەکات بۆ ڕادەستکردنی شایستەی داراییەكان بە جوتیاران، تەئكیدیشیكردەوە: لقی کەرکوک کار لەسەر دابەشکردنی شایستەی پێشوتری جووتیاران دەکات لە وەرزەکانی ڕابردوو و چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکان بۆ دڵنیابوون لە کارەکانی کۆمپانیاکە و هاوکاریكردنی جووتیاریان بۆ بەدەستهێنانی دەرامەتی خۆیان.
    راشیگەیاند: بۆ وەرزی داهاتووی جوتیاران لەماوەیەکی کەمدا پارەی دارایی خۆیان وەردەگرن، و وتیشی: نرخی کڕینی گەنم بۆ هەر تۆنێک بۆ 750 هەزار دینار بەرزکراوەتەوە و جوتیارانیش هاندەدەین کە بەرهەمەکانیان بە دەزگاکانی حکومەت بفرۆشن.