بەغداد؛ پیشەسازی سەربازی عێراقی لە پێشانگای ئاسایش و بەرگری

هەواڵ و وێنە
  • 2-03-2022, 14:20
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    پیشەسازی سەربازی عێراقی لەدەیەمین پێشانگای ئاسایش و بەرگری لەبەغداد نمایشكرا.
    پێشانگاكە بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەبەرپرسان لەوانە وەزیری بەرگری جومعە عیناد و جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی بەڕێوەچوو، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دۆکیومێنتی کردووە.
    لە پێشانگاكەدا ژمارەیەکی زۆر لەکۆمپانیا ناوخۆییەکان بەتایبەتی دەستەی پیشەسازی سەربازی و ژمارەیەك لە کۆمپانیا بیانییەکان بەشدارییانکرد کە لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد بەڕێوەچوو.