![](/kurd/uploads/posts/2022-02/thumbs/1645540727_fffeb6b6-50d0-4ead-9629-6971b11016a4.jpeg)
بەغدا_(INA)
رابيتەی بانكەكانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕوونكردنەوەیەكی لەسەر كەرتی بانكی بڵاوكردەوە و هاوكات ڕەتیكردەوە ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەكەن كە بانكی ناوەندی دەستی لەسەر هەندێك بانك داناوە.
لە بەیاننامەیەكی رابیتەکە كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە رایگەیاند:"ئەو كۆمەڵەیە ئاماژەی بەوەكردووە كە هەندێك میدیا هەواڵی تەواو ناڕاستیان لەبارەی كەرتی بانكییەوە بڵاوكردۆتەوە و كاریگەری لەسەر متمانەی هاوڵاتیان هەیە بەو بانكانە،ئەو وتی: ئەو هەواڵانەی كە بانكی ناوەندی دەست دەخاتە سەر هەندێك بانكی نادروستەوە و هۆشداری دەدات لە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەوانەی هەواڵی ناڕاست بڵاودەكەنەوە.