‏‎كرملن: پوتین ئامادەی دانوستانە سەبارەت بە قەیرانی ئۆكرانیا

جیهانی
  • 15-02-2022, 08:55
  • +A -A

    بەدواداچوون ـ INA
    دیمیتری پیسكۆڤ وتەبێژی کرملن ڕاگەیاند: سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین ئامادەیە بۆ دانوستان لەسەر قەیرانی ئۆکرانیا.
    پێسکۆف وتیشی: سەرۆک پوتین هەمیشە داوای دانوستان و دبلۆماسی کردووە و ئۆکرانیاش تەنیا بەشێکە لە کێشەیەکی گەورەتر کە پەیوەندی بە گەرەنتی ئاسایشی ڕووسیاوە هەیە و بێگومان سەرۆک ئامادەیە دانوستان بکات.
    هاوكات میدیاكانی ئەمریكا بڵاویانكردەوە؛ كە وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگەی لاڤرۆڤ داوای لە سەرۆکی وڵاتەکە ڤلادیمێر پوتین کردوە بەردەوام بێت لە ڕێگەی دیبلۆسی لە هەوڵەکانیدا بۆ دەستبەرکردنی ئەو داواکارییە ئەمنیانەی کە ئاڕاستەی وڵاتانی ڕۆژئاوای کردووە، ئەمەش لەنێوەندی زیادبوونی گرژییەکاندا لەسەر ئۆکرانیا.
لاڤرۆڤ بە پوتنی وتوە ئەمەریکا لە وەڵامی نامەکەیدا پێشنیاری کەمکردنەوەی مەترسییە سەربازییەکانی کردووە، بەڵام وتی وەڵامی یەکێتی ئەوروپا وهاوپەیمانێتی ناتۆ سەبارەت بە داواکارییەکانی ڕووسیا قایلکەر نەبوون.
لە گفتوگۆیەکی تەلەفیزیۆنیدا، پوتن پرسیار لە لاڤرۆڤ دەکات و دەڵێت ئایا دەرفەتێک هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە نیگەرانییە ئەمنییەکانی ڕووسیا یاخود تەنها ڕاکێشراونەتە گفتوگۆیەکی پڕ لەپێچاوپێچەوە.
لە وەڵامدا لاڤرۆڤ دەڵێت: زیاتر لە جارێک هۆشداریمانداوە لەسەر ئەوەی ڕێگە نادەین گفتوگۆی ناکۆتا لەسەر کۆمەڵێک پرسیار بکرێت کە ئەمڕۆ پێویستیان بە چارەسەرە، بەڵام وەکو وەزیری دەرەوە، پێویستە بڵێم کە هەمیشە دەرفەتەکان هەن.
وتیشی: لەم قۆناغەدا پێشنیار دەکەم بەردەوام بین لە گفتوگۆکان.