ئەمڕۆ جیهان بە ڤالانتاین سەرقاڵ دەبێ لەنێوان پەند وئەفسانە وراستی!!

هەمەڕەنگ
  • 14-02-2022, 10:00
  • +A -A

    بەغدا_(INA)
    ئەمڕۆ رێكەوتی 14-2 هەموو ساڵێك بە رۆژی خۆشەویستی ناسراو بە (ڤالانتین)  كە یەكێكە لە بۆنەجیهانیەكان، له 14-2ی هەموو ساڵێك یادی ئەم رۆژە بە خۆشەویستی ورەنگی سوور دەكرێتەوە،رۆژی خۆشەویستەكان و هاوسەران گوڵ و دیاری جیاواز پێشكەشی یەكتر دەكەن، رەنگە لەهەندێك وڵات بایەخێكی زۆری هەبێت و بەتایبەتی یاد بكرێتەوە بەچەندین نمایش و چالاكی جۆراوجۆری جیاواز و ناوازە،كە ببێتە هەنگاوی زیاتر خۆشەویستی و دڵگۆڕینەوە ناخە پاك وعاشقەكان.
    مێژووی رۆژی ڤالانتاین كۆنە و چەندین و بیرورای جیاوازی لەسەر هەیە كە هەندێكجار بە جۆرێك لە ئەفسانە ناوی دەبەن، یەكێك لەو بیرورایانەی كە زۆر باسدەكرێت دەڵێت ، لەسەدەكانی سێهەمی زایینی لە رۆما، سەركردەیەك هەبوو بەناوی كلادیۆسی دووەم كە پێی وابوو ‌ ئەو سەربازانەی كە هاوسەرگیریان نەكردووە باشتر و بەهێزترن لەو سەربازانەی كە ژن و منداڵیان هەیە، هەر بۆیە بڕیار دەدات كە سەربازەكانی ئیمپڕاتوری رۆم نابێت ژن بخوازن و دەبێت سەڵت بمێننەوە، كلۆدیۆس زۆر زاڵم بووە و تەنها بریار لای خۆی بووە و كەس نەیتوانیوە پێچەوانەی یاساكانی مامەڵە بكات.
    بەڵام قەشەیەك بە ناوی ڤالانتاین (ساینت ڤالانتاین) بەنهێنی سەربازەكانی لەگەڵ كچە خۆشەویستەكانیان مارە دەكرد و بە هیواكانیانی دەگەیاندن، پاش ئەوەی ئەم رەفتارەی ئاشكرا دەبێت  ئیمپراتۆر مەرجێك دەخاتە بەردەم ڤالانتاین بۆ ئەوەی لێی خۆشبێت، مەرجەكەشی ئەوەیە واز لەئایینی مەسیحی بێنێت لەبەرامبەردا بتەكانی رۆمانی بپەرستێت، بەڵام قەشە (ڤالانتاین) بەتوندی داواكەی ئیمپڕاتۆری رەتكردەوەو سوربوو لەسەر پەرستنی ئایینەكەی خۆی، هەربۆیە دواجار لەڕۆژی 14/2ی ساڵی 270 فەرمانی لەسێدارەدانی دەدرێت، هەر بۆیە بە شەهیدی رێگەی عەشق دەناسرێت، ڤالانتاین وەكو هێمایەكی عەشق و خۆشەویستی دادەنرێت،ئەوەی لەم رۆژە روویدا،هەنگاوێك بووە بۆ دەربڕینی گشتی و نەك تاكڕەوی،چونكە دیكتاتۆرەکان لە كۆشکەكان هەر خۆیان بینیوە وخۆیان پێ مەوزوع وگرنگ و شایستە بووە،خەڵك ومیللەت وكۆمەڵگا دەبێت فەرمانەكانیان جێ بەجێبكەن ولەرێگای ئەوان بمرن و دواتریش مێژوو بڵی ئەم سەركردە نیشتمانی رزگار كرد،بۆیە دەكرێ گەر ئەمە راستی بێت ویاخود ئەفسانە بێت،گرنگ نیە،گرنگ ئەوەیە،پەندێك ودەرسێك وەرگیرن لەم بەسەرهاتە سەیر وسەمەرە وناوازە جۆراوجۆرەكانی ژیان،ئەویش هەموو سەركردەكان وزاڵم وستەمكارانی جیهان ناتوانن رێگا لە عیشق و ئیدارەی مرۆڤی راست بگرن!.