پارتی وادەی یەكلایكردنەوەی ناوی كاندیدی سەرۆك كۆمار دیاریدەكات

سیاسی
  • 23-01-2022, 16:50
  • +A -A

    بەغداد ـ INA


    پارتی دیموكراتی كوردستان وادەی یەكلاییكردنەوەی ناوی كاندیدی سەرۆك كۆمار دیاریدەكات.
    مەهدی عەبدولكەریم كادری پارتی دیموكراتی كوردستان ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: ئومێد دەكەین هەفتەی داهاتوو لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە كاندیدی سەرۆك كۆمار بڕیاری لەسەر بدرێت و بهێنرێتە بەغداد.
    وتیشی:لەلایەن یەكێتی نیشتیمانەوە (بەرهەم ساڵح، لەتیف رەشید) كاندیدكراون و لەلایەن پارتی دیموكراتیشەوە هۆشیار زێباری كاندید كراوە،
    لەگەڵ چەن ناوێكی تریش كە كاندیدی سەربەخۆن.