وەزارەتی تەندروستی:شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە

ناوخۆ
  • 22-01-2022, 18:18
  • +A -A

    بەغدا_(INA)


    وەزارەتی تەندروستی،ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا تاکە ڕێگایە بۆ ڕێگەگرتن لە شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا و دەڵێت، لەئێستادا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە.
    ڕیاز عەبدولئەمیر، بەڕێوبەری تەندروستیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ڕاگەیاند:"جگە لە خۆکوتان هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، چونکە هاووڵاتیان پابەند نابن بە ڕێوشوێنە خۆپارێزییەکان."   
      
    ڕوونیشیکردەوە، "هەرچەندە ڕێوشوێنەکان بۆ پاراستنی هاووڵاتیانە، بەڵام هیچ پابەندییەک نییە پێیانەوە، بۆیە تاکە چارەسەر وەرگرتنی ڤاکسینە، بەتایبەت زۆرینەی ئەوانەی کە توشی ڤایرۆسەکە دەبن ئەو کەسانەن کە نەکوتراون."   
      
    عەبدولئەمیر پەیامێکیشی ئاڕاستەی ئەو کەسانە کرد کە لە وەرگرتنی ڤاکسینەکان دەترسن و ئاماژەی بەوەکردووە، "ئاماژەی بەوەشکرد، "نزیکەی نۆ ملیۆن کەس لە عێراق ڤاکسینیان وەرگرتووە و هیچ کاریگەرییەکی مەترسیداریان لەسەر دروست نەبووە، ئەوەش بەڵگەی تەواوە لەسەر ئەوەی کە ڤاکسینەکان مەترسییان نییە و کاریگەرییان هەیە بۆ باشتربوونی دۆخەکە."   
      
    باسی لەوەشکرد"تا ئێستا شەپۆلی چوارەم لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەڵام نازانین لە داهاتوودا چی ڕوودەدات، چونکە ژمارەی ئەو کەسانەی لە نەخۆشخانەکان داخڵ دەکرێن هێشتا کەمن."