كۆبونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی

جیهانی
  • 22-01-2022, 09:30
  • +A -A

    بەدواداچون ـ (INA)


    بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرە هەمیشەییەکان بە سەرۆکایەتی کوەیت بەڕێوەبچێت بۆ تاوتوێکردنی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئیمارات.


    لە یاداشتێکی فەرمیدا کە ڕۆژی هەینی ئیمارات داوای دانیشتنێکی ناوازەی نوێنەرەکەی كرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو ڕووداوانەی کە لە ئەنجامی بەئامانجگرتنی شوێنە مەدەنییەکان لە ئەبوزەبی پێیدا بوو.


    سکرتارییەتی كۆمکاری عەرەبی داوای ئیمارات بۆ وڵاتانی عەرەبی بەپاڵپشتی کوێت و ژمارەیەک لەوڵاتانی تری عەرەبی بڵاو کردەوە.