سلێمانی؛ دەوامی سبەینێ لە كاتژمێر ۱٠ی بەیانی دەستپێدەكات

ناوخۆ
  • 22-01-2022, 13:00
  • +A -A

    سلێمانی(INA)

    پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا لە كاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ ٢ ی پاشنیۆڕۆ.
    هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەنراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، دەڵێت: دامودەزگا حکومییەکان بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە کاری ڕۆژانەی خۆیاندا، لە بەر نزمبونەوەی زۆری پلەکانی گەرماو دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە هەندێک ناوچەو گەڕەکەکاندا، دەوامی سبەینێی دامودەزگاکان (یەکشەممە ٢٣ی مانگ)، لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا؛ لە كاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستپێدەکات بۆ كاتژمێر ٢ ی پاشنیۆڕۆ.