لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی شۆفێران و هاوڵاتییان لە مەترسی رێگاوبانەكان ئاگاداردەكاتەوە

ناوخۆ
  • 21-01-2022, 19:00
  • +A -A

    سلێمانی(ئ.ه.ع)

    لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی راگەیەنراوێك سەبارەت بە رەوشی هاتوچۆ و شۆفێری لەشەقامە سەرەكی و لاوەكیەكان بڵاودەكاتەوە
    لەو راگەیەنراوەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە، لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی دەڵێت: ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێرانی بەڕێز دەکەینەوە کە لەئێستادا سەرجەم شەقامەکانی ناوشار و شەقامە سەرەکی و لاوەکییەکان و شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود  بە گشتی لە حاڵەتی بەستندایە و لە ئێستادا شۆفێری تێیدا مەترسیدارە و مەترسی ڕووداوی هاتوچۆی هەیە تکاو داوامان لە شۆفێران ئەوەیە بە هیچ جۆرێک لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە و شۆفێری نەکەن،  
    تکا دەکەین با تووشی ڕووداو و کارەساتی هاتووچۆ نەبن.