یۆنامی سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستیەكەی دیالە: داعش بەردەوامە لە هەڕەشەكردن

سیاسی
  • 21-01-2022, 17:30
  • +A -A

    بەغداد (ئ.ه.ع)
    نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەكگرتوەكان (یۆنامی) تەئكیدیكردەوە: ئەو تاوانەی لە دیالە ئەنجامدا ئەوەی بەبیریهێنایەوە كە تاوانبارانی داعش بەردەوام هەڕەشە دەكەن.
     ئەمڕۆ هەینی یۆنامی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) كەوتوە، دەڵێت:
    ئەو هێرشە تیرۆریستییەی لە دیالە كرایە سەر سەربازانی عێراقی و کوژراوی لێكەوتەوە، وەبیرهێنانەوەیەکی بەئازارە کە داعش بەردەوامە لە هەڕەشەکردن.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: بێگومان وشیاری و یەکڕیزی ئەم هەوڵە ترسنۆکانە بۆ دروستكردنی نا سەقامگیری تێكدەشكێنێت.
    بەیانی ئەمڕۆ هەینی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە رایگەیاند: لە سنوری ناحیەی عوزێمی سەر بە پارێزگای دیالە ۱۱ سەرباز كە یەكێكیان ئەفسەرە لە هێرشێكی تیرۆریستیدا شەهیدكران.