ئۆپراسۆنەكانی دیالە: لێكۆڵینەوە لە شەهیدكردنی ۱۱ سەربازەكەی عوزێم دەستیپێكردوە

ئەمنی
  • 21-01-2022, 10:05
  • +A -A

    دیالە (ئ.ه.ع)


    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ،ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە شەهیدكردنی 11 سەرباز لە عوزێم بەهۆی هێرشی تیرۆریستیەوە دەستیپێكردوە.
    بەشی راگەیاندنی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) ڕاگەیاند: ڕووداوەکە لە ناوچەی عوزێم رویداوەو لە ئەنجامدا 11 سەرباز شەهید بون کە یەكێكیان ئەفسەرە بە پلەی ملازم، بەڵام هیچ بریندارێك نیە.
    وتیشی: فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە سەردانی شوێنی روداوكەی كردوە بۆ كۆكردنەوەی زانیاری سەبارەت بە روداوەكە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: هەر رواوێك كە روبدات لەلان فەرماندە سەربازیەكانەوە لێكۆڵنەوەی لێدەكرێت.