بە فەرمی هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكەی سبەی بەرانمبەر ئۆگەندا بە درێسی رەش یاریدەكات

وەرزش
  • 20-01-2022, 14:00
  • +A -A

    بەغدا_(ئ.ە.ع)


    ئەمڕۆ پێنج شەممە لەبارەگای یەكێتی تۆپی پێی عێراق كۆنگرەی هونەری هەڵبژاردەی عێراق بۆ یارییەكەی بەرنابەر  ئۆگەندا وەك بەشێك لەئامادەكارییەكانی یارییەكانی ئێران و لوبنان لەپاڵاوتنی گرنگەكانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022ی قەتەڕ بەرێوەچوو.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ،ه،ع)  گوتی: هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق   بەدرێسی رەشی تەواو دەكات وهەڵبژاردەی ئۆگەنداش بە درێسی سپی تەواو  یاری دەكات،وتیشی: یاریگاكە كاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ دەكرێتەوە بۆ هاندەران، لە كاتێكدا لە بەیانی ئەمڕۆوە بلیتی یاریەكە دەفرۆشرێ و تا ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی خەڵك بەردەوام دەبێت و یەكێتی تۆپی پێیش نرخی بلیتەكەی بە 5 هەزار و 10 هەزار دینار داناوە.