ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد ‎تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراوی لە باشووری پایتەخت راگەیاند

ئەمنی
  • 17-01-2022, 13:10
  • +A -A

    بەغداد (ئ.ه.ع)


    ‏‎فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ئەمڕۆ دووشەممە تەقینەوەیەکی کۆنترۆڵکراوی لە باشووری بەغدادی پایتەخت راگەیاند.
    فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە كۆپییەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (ئ.ه.ع) ناردوە، دەڵێت: ‎بە هەوڵی ئەندازیاریی فیرقەی پیادەی ۱۷ تەقینەوەیەکی کۆنترۆلکراوی پاشماوەی شەڕی چەتەکانی داعشی لەو شوێنە ئەنجامدا، كە فیرقەی ۱۷ بۆ ئەو كارەی دیاریكردبوو لە نزیک قەزای مەحمودییە لە باشووری بەغداد.
    راشیگەیاند: ئەو پاشماوانە پێشتر دەستیان بەسەردا گیراوە.