هەرێمی كوردستان تارای سپی پۆشیوە

هەمەڕەنگ
  • 17-01-2022, 11:00
  • +A -A

    ​هەولێر_(ئ.ە.ع)


    بەهۆی ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی كە لەم دوو رۆژەدا وكە بەردەوامیشی هەیە تا رۆژی شەممەی داهاتوو،تێكڕای شار وشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بۆتە سپی پۆش و وێنەی زیوی داوە،دیمەنەكان هێندە دڵڕفێن وجوانن،بۆتە تارای سپی و ئازیزان هەڵپەڕكێ وخەنەبەندانی بۆ دەكەن.
    بەڵێ ئەمڕۆ لەتێكڕای شارەكانی عێراق بۆ بینی بەفربارین و جوانی دیمەنەكانی بەفر گەشتیاران زیاتر وزیاتر روولە هەرێمی كوردستان دەكەن،هەموو بەیەكەوە خۆشی وشادی دەردەبڕن،وێنەكان دەكەن بە ملوانەكەی یادگارییەكانی ژیانیان،دەیانەوێت بۆ نەوەكانیان باس بكەن،كە هەرێمی كوردستان جوانترە لە جوانی وهێمنترە لە پەپولە ودڵڕفێنترە لە گوڵ.
    ئاژانسی هەواڵی عێراق تێكڕای شوێنە جوان و سیحراوییەكان دەكاتە هەواڵێكی سارد و وێنەی گەرما و گەرمی نێو بەفرە جوانەكەی وڵات،بۆ ئەوەی ئەوانەی كە نەیانتوانیوە بەهۆی سەرقاڵی تاقیكردنەوەكان وخوێند ودەوامی فەرمی فەرمانگەكان و هاوڵاتیانی بەرێز،بكاتە كارتێكی جەژنی بەفر بەیەخەی تێكرای نیشتمان هەڵبواسێ.