لە خولى ئینگلتەرا مانچستەر سیتى لە چێڵسى بردەوە

وەرزش
  • 15-01-2022, 17:30
  • +A -A

    بەدواداچون_(ئ.ە.ع)


    لە خولى ئینگلتەرا، مانچستەر سیتى بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارى لوتکەى لە چێڵسى بردەوە و 12یەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.
    لە هەفتەى 22ى خولى نایابى تۆپى پێى ئینگلتەرا و لە یارى لوتکەى هەفتەکەدا، مانچستەر سیتى پێشەنگى ڕیزبەندى لە یاریگاى ئیتحاد، میواندارى چێڵسى پلەى دووەمى کرد.
    مانچستەر سیتى خاوەن یاریگا و هاندەر، بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و تاکە گۆڵەکش کیڤن دى برۆینى بەلجیکى لە خولەکى 70دا تۆماریکرد.
    بەم ئەنجامە، مانچستەر سیتى 12یەم بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد و بە 56 خاڵ پێگەى خۆى لە پێشەنگى ڕیزبەندى خولەکەدا بەهێزترکرد، چێڵسیش بەکاتى لە پلەى دووەمدا ماوەتەوە و 43 خاڵى هەیە.